بەرزبوونەوەی ڕێژەی گوشارەکانی دەزگای قەزایی ڕژیم بۆ سەر بەندکراوانی سیاسی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە پێویستە هەموو تاوانبارانی دژ بە ڕژیم خێرا سزا بدرێن.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “غوڵام حسێن موحسنی ئێژەیی” ڕایگەیاندووە کە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی بە هەموو توانایایەوە پشتگیری لە هێزە ئەمنیەکان دەکات تاکوو نەیارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و سزا بدرێن. لە هەمان کاتدا ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە دژبەرانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە توندترین شێوە سزا دەدرێن و بە هیچ شێوەیەک دەست ناپارێزن. ئەمە لە کاتێکدایە کە چالاکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و جیهان چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە چالاکانی سیاسی و مەدەنی دەستبەسەرکراو لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە، لە ژێر توندترین ئەشکەنجەکاندا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و ئەمەش بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net