بەرزبوونەوەی ڕێژەی گوشارەکانی ڕژیم بۆ سەر چالاکانی سنفی موعەلیمان

ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی بەرزبوونەوی ڕێژەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر ناڕازیان لە ئێران، ٨ چالاکای سنفی موعەلیمان لە لایەن لقی یەکەمی دادسەرای کرمانەوە بانگهێشت کراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو ٨ چالاکوانە بە ناوەکانیمحەممەدڕەزا بێهزادپوور، حسێن ڕەشیدی، مەجید نادری، شەهناز ڕەزایی، زەهرا عەزیزی، لەیلا ئەفشار، میترا نیک پوور و فاتمە یەزدانیلە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکانیان بانگهێشت کراون. شایانی باسە کە لە لایەن لقی یەکەمی دادسەرای کرمانەوە پێیان ڕاگەیندراوە کە تا ڕێکەوتی ١٠ی گوڵان، پێویستە خۆیان ڕادەستی دادگا بکەن تاکوو حوکمەکانیان جێبەجێ بکرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net