9

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، وەزارەتی دارایی ئەمریکا سەرەڕای سەپاندنی چەندین گەمارۆی نوێ بە سەر شیرکەت و کەشتییە پەیوەندیدارەکان بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، گوشارە ئابوورییەکانی چەند هێندە بەرزتر کردووەتەوە.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، “سکۆت بێسنت” وەزیری دارایی ئەمریکا، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو کۆمپانیایانەی کە بازرگانی لەگەڵ هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران دەکەن، دەچنە چوارچێوەی سزاكانەوە و هەروەها جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە نەک تەنیا لە ڕۆژانی داهاتوودا لیستی سزاکان دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی زۆرتر دەبنەوە، بەڵکوو داراییەکانی بەرپرسان و شیرکەتە پەیوەندیدارەکان بە ڕژیم، لە وڵاتانی ئۆروپایی و ئەمریکا بە تەواوی دەستی بەسەردا دەگیردرێت.