پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان و برینداران لە درێژەی هێرشە سەربازییەکان لە ئێران

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە درێژەی هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی، ژمارەی کوژراوان و برینداران لە چەند ناوچەی ئێران بەرز بووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان کە لەلایەن بەرپرسانی ئۆرژانسی ئێرانەوە بڵاوکراونەتەوە، تا ئێستا ژمارەی برینداران لە سەرانسەری وڵاتدا لە شەش هەزار کەس تێپەڕیوە و نزیکەی دوو هەزار و پێنج سەد کەس لەوانە هێشتا لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەر دەکرێن. بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، هەروەها ژمارەیەک لە ناوەندە تەندروستی و ئۆرژانس لە درێژەی ئەم هێرشانەدا زیانیان پێگەیشتووە. سەرچاوەکان دەڵێن لە نێوان کوژراو و بریندارەکاندا ژمارەیەک منداڵ و هاووڵاتی مەدەنی هەن، بەڵام وردەکارییەکانی ئەم ئامارانە هێشتا بە تەواوی ڕوون نەکراونەتەوە.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *