بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدراوانی کارەساتی کارگەی سوفیان

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ژمارەی گیانلەدەستدراوانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی کارگەی “تەکنام کەیهان پۆلیمەر” لە ناوچەی سوفیان بەرزبووەتەوە و تاکوو ئێستا سێ کرێکار گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا هەروەها ١٦ کرێکاری دیکە بریندار بوون و ژمارەیەکیان بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نەبوونی ئەمنییەتی کار و دۆخی نالەباری ژینگەی کار، لە هۆکارە سەرەکییەکانی زیادبوونی ڕووداوە کرێکارییەکان لە ئێرانن. لە هەمان کاتدا چالاکانی بواری کرێکاری جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە زۆربەی کارگەکان لە ئێران بەبێ ڕێوشوێنی تەندروستی و ئیمەنی کار دەکەن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net