
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هاوکات لەگەڵ پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی، دەیان هاووڵاتی عەرەبیان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کردووە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو شارومەندانە پاش گواستنەوەیان بۆ گرتووخانەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و ئەشکەنجەدانیان، ڕەوانەی زیندانی شەیبانی ئەهواز کراون و ئێستا لە دۆخێکی زۆر خراپدا ڕاگیراون. بە وتەی سەرچاو ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتیانە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەری کۆماری ئیسلامی“، “کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە پێگە هەستیارەکانی ڕژیم” و هەروەها “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات“، دەستبەسەر کراون و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراون.