پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەرز ڕاگرتنی یادی لەدایكبوونی محەممەد حەسەنزادە لەلایەن ئازادیخوازانی بۆكان

٩ی گەلاوێژ، ڕۆژی لەدایکبوونی محەممەد حەسەنزادە، یەکێک لە گیانبه‌ختكردووانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی بوو و كۆمه‌ڵێك له‌ ئازادیخوازانی بۆكان، له‌ مه‌راسمێكدا ڕێزیان له‌ بنه‌ماڵه‌ی حه‌سه‌ن زده‌ و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا گرت.

هاوكات لەگەڵ یادی ڕۆژی لەدایكبوونی محەممەد حه‌سه‌ن زاده‌، هێزە ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی باوكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ و بە شێوەیەکی دڕندانە باوک و خوشكیان دەستبەسەر کرد. ئەحمەد حەسەنزادە، باوكی محەممەد بە دانانی بارمتەی ٤ میلیارد تمه‌نی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا، بەڵام دوای پێنج ڕۆژ لە ڕفاندنی سۆڵماز حەسەنزادە، زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ و له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *