ئەمڕۆ لە شاری پاریس ڕێپێوانێکی بەرفراوان بە بەشداریی دەیان هەزار کەس بەڕێوە چوو و بەشداربووان دژی سیاسەتە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی حکوومەت دروشمیان دا.
بەڕێوەچوونی ئەم خۆپیشاندانە لەگەڵ پەککەوتنی بەرفراوانی هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی لە پاریس، بەتایبەت میترۆ و شەمەندەفەرە ناوچەییەکاندا، هاوکات بوو. داخرانی ژمارەیەک وێستگە و کەمبوونەوەی هاتووچۆی هێڵەکان کێشەی زۆری بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست کرد.
بەشداریی دەیان هەزار کەس لە ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی لە پاریس


