بەشداری نەکردنی موجتەبا خامنەیی لە ڕێوەڕەسمی ناشتنی باوکیدا

ڕۆژی ڕابردوو، لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی عەلی خامنەیی لە شاری تاران، سێ لە کوڕەکانی بە ناوەکانی مستەفا، مەسعوود و مەیسەم خامنەیی لە تەنیشت بەرپرسانی باڵای سەربازی و حکوومیی کۆماری ئیسلامیدا بینران، بەڵام موجتەبا خامنەیی ئامادەی ڕێوڕەسمەکە نەبوو.

موجتەبا خامنەیی کە وەک کەسایەتیی سەرەکیی پشت پەردەی بەیت و میراتگەری ئەگەریی دەسەڵات لە ئێران دەناسرا، ئامادەنەبوونی لەم شانۆی ناشتنەدا بووە هۆی ڕیسوایی و تیشکی خستە سەر قووڵبوونی ناکۆکی لە نێو بازنەی سەرەکیی دەسەڵات و تەنانەت لە نێو خودی بنەماڵەی خامنەییدا. ئەم ئامادەنەبوونەی ناوبراو لە کاتێکدا بوو کە پاشماوەکانی ڕژیم لە ڕیزی پێشەوەی نوێژەکەدا بۆ شاردنەوەی ترسی خۆیان لە داڕمانی دەسەڵات ڕێز ببوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net