پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن لە سقز

ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌، ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژن بە بەشداری کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و بەرابەری تەڵەب لە شاری سەقز بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمەکە سەرەتا بە خوێندنەوە سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار دەستی پێکرد، پاشان دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ یادی گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم، هەروەها گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن، ژیان ئازادی، ڕاگەیاندرا. لە درێژەدا لەلایەن یەکێک بەشداربووانەوە سەبارەت بە مێژووی ٨ی مارس قسە و باسێک پێشکەش کرا و بەدوایدا شێعر و دروشمی شۆڕشگێڕانە وترا. پاشان بەیانییەی ٨ی مارس لەلایەن یەکێک لە بەشداربووانەوە خوێندرا و دوایین بەشی مەراسمەکە بریتی لە قسە و باسی بەشداربووان سەبارەت بە ڕۆڵی شۆڕشگێڕانەی ژنان لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بوو. ڕێوڕەسمەکە بە شادی و خۆشی بەشداربووان و لە کەش و هەوایەکی گەرم و هاوڕێیانەدا کۆتایی پێهات.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *