Payaam.net

بەڕێوەچوونی ڕێوەڕەسمی 31ی جۆزەردان ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە شاری بانە

ڕۆژی پێنجشەممە 28ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، ژمارەیەک لە هاوڕێیانی ژن و پیاوی لایەنگری کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، لە ڕێوەڕەسمێکدا ڕێزیان لە 31ی جۆزەردان، ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە گرت.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ڕێوەڕەسمەکە بە بڵاوکردنەوەی سروودی ئینتەرناسیۆنال دەستی پێکرد و پاشان یەک خولەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی هەموو گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم ڕاگەیەندرا. لە درێژەدا یەکێک لە هاوڕێیان وتارێکی پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر جیاوازی و تایبەتمەندیی پێشمەرگەی کۆمەڵە وەک هێزێکی سۆسیالیست و دژی موڵکایەتی تایبەت، هەروەها ئاماژەی بە گرنگی هاتنی هێزی ژنان بۆ ناو هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە کرد. هەروەها چەندین هاوڕێی دیکە سەبارەت بە بارودۆخی ئێستا، هەڵوێستی کۆمەڵە سەبارەت بە شەڕی ئیمپریالیستی و کۆنەپەرەستانە، و گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی و بارودۆخی ناوچەیی باسیان کرد.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *