بەڕێوەچوونی “کۆنفڕانسی زمانی کوردی” لە دیاربه‌كر

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك لە ژێر ناویکۆنفڕانسی زمانی کوردیلە شاری دیاربه‌كری باكووری کوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نیپێنی كوردبەڕێوەچوو.

شاعیران، نووسەران و هەروەها شارەزایانی بواری زمانەوانی لە بەشە جۆراوجۆره‌كانی کوردستان، لەم کۆنفڕانسەدا بەشدارییان کردووه‌. لە باشووری كوردستان کەسایەتییە ئەدەبییەکانی شاری سلێمانی، لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش، نووسه‌رانێك له‌ شاره‌كانی ورمێ، سنە، ئیلام و هەرسین بەشداری کۆنفڕانسەکە بوون. جێگای ئاماژەیە کە بەشداربووانی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی کوردستان بە زاراوەی خۆیان وەکوو لەکی، کەلهوڕی، شکاکی، سۆرانی و هتد بابەت و وتاریان پێشکەش به ئامادەبووان کردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net