بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

بەڕێوەچوونی “کۆنفڕانسی زمانی کوردی” لە دیاربه‌كر

بەڕێوەچوونی “کۆنفڕانسی زمانی کوردی” لە دیاربه‌كر

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك لە ژێر ناوی “کۆنفڕانسی زمانی کوردی” لە شاری دیاربه‌كری باكووری کوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی“پێنی كورد” بەڕێوەچوو.

شاعیران، نووسەران و هەروەها شارەزایانی بواری زمانەوانی لە بەشە جۆراوجۆره‌كانی کوردستان، لەم کۆنفڕانسەدا بەشدارییان کردووه‌. لە باشووری كوردستان کەسایەتییە ئەدەبییەکانی شاری سلێمانی، لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش، نووسه‌رانێك له‌ شاره‌كانی ورمێ، سنە، ئیلام و هەرسین بەشداری کۆنفڕانسەکە بوون. جێگای ئاماژەیە کە بەشداربووانی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی کوردستان بە زاراوەی خۆیان وەکوو لەکی، کەلهوڕی، شکاکی، سۆرانی و هتد بابەت و وتاریان پێشکەش به ئامادەبووان کردووه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە