بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

بەیاننامەی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان سەبارەت بە شەهیدانی ژینگەی پاوە

بەیاننامەی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان سەبارەت بە شەهیدانی ژینگەی پاوە

ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە بەیاننامەیەکدا، گیانلەدەستدانی ژمارەیەک ژینگە پارێز لە پاوەی بە توندی ئیدانە کرد و جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی ژینگە و پارێزەرانی سروشت کردەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە گیانبەختکردنی ئەم چالاکانە بەشێکە لە قوربانییە بەردەوامەکانی خەڵکی کوردستان بۆ پاراستنی سروشت و دارستانەکان. ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان جەختی لە سەر ئەوە کردووەتە کە نەبوونی ئامراز و پشتگیریی پێویست بۆ کوژاندنەوەی ئاگر و پاراستنی ناوچە سەوزەکان، هۆکارێکی سەرەکیی زیادبوونی قوربانییەکانە. هەروەها داوایان لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کردووە کە بەرپرسیارییەتی ئەم کارەساتانە لە ئەستۆ بگرن و  هەنگاوی خێرا بۆ پاراستنی ژینگە و پشتیوانی لە چالاکانی ئەو بوارە هەڵبگرن.

لێدوانێک بەجێ بهێلە