12

ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی عەلامەی تەباتەبایی لە بەیانناممەیەکدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە لە سێدارەدانی هاووڵاتیان هەوڵی سەرکوتی ناڕازیان دەدات.
لە بەیانناممەکەدا سەرەڕای ئیدانەی توندی دەستپێکردنی شەپۆلی نوێی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی لە ئێران، ئاماژە بەوە کراوە کە تۆمەتەکانی “موحاربە، بەغی، افساد فی العرض”، کە بە شێوەیەکی نایاسایی بەسەر چالاکانی مەدەنی سیاسی و خوێندکاریکدا دەسەپێندرێێت، بە مەبەستی لە ناوبردنی هەر چەشنە ناڕەزایەتی لە ئێرانە و پێویستە دەستبەجێ ئەم جەنایەتەی دژ بە خەڵک کۆتایی پێ بهێندرێت.