11

بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٦ی پووشپەڕ، هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی کەشتییەکی نەوتهەڵگری قەتەریان کە هەڵگری گازی سرووشتی بووە لە گەرووی هورموز کردە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، بە هۆی ئەم هێرشەوە بەشی ماتۆڕخانەی نەوتهەڵگرەکە ئاگری گرتووە و زیانێکی زۆری ماددی بەرکەوتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە. ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە سپای پاسداران لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە ڕێگەی بیسیمی دەریاییەوە هوشداری دابووە کەشتییە بازەرگانییەکان کە مووشەک و درۆنەکانیان ئامادەی لێدانن. هاوکات بەرپرسانی ئەمریکاش پشتڕاستیان کردووەتەوە کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی شەوی دووشەممە بە لانی کەمەوە بە دوو مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر دوو کەشتی بازەرگانی دیکە لە هەمان گەروودا.