13
براد کووپەر، فەرماندەی هێزی دەریایی لە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا سێنتکام ڕایگەیاند کە “پیشەسازییە مووشەکی، درۆنی و دەریاییەکانی ئێران ٩٠ لەسەد لاواز بووە“.
ناوبراو هەروەها جەختی کردەوە کە هەڕەشەکانی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و ئەم وڵاتە چیتر وەک ڕابردوو توانای هەڕەشەکردنی لە ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی نەماوە.
کووپەر ئاماژەی بەوە کرد کە هێزە بەوەکالەتەکانی ئێران لە ماوەی ٣٠ مانگی پێش شەڕی ئەم دواییەدا، زیاتر لە ٣٥٠ هێرشیان دژی هێزەکان و دیپلۆماتکارانی ئەمریکا ئەنجام دابوو؛ واتە بە شێوەیەکی گشتی هەر سێ ڕۆژ جارێک هێرشێک ئەنجام دراوە، کە لە ئەنجامدا ٤ سەربازی ئەمریکا کوژران. ناوبراو هەروەها وتی: “ئەمڕۆ حەماس، حیزبوڵڵا و حۆسییەکان هەموویان لە پشتیوانیی تاران بێبەش کراون.”