پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

توندبوونی کەشی ئەمنی لە سیستان و بەلوچستان و قەیرانی ژیان

لە کاتێکدا سیستان و بەلوچستان یەکێکە لە زومرەی هەژارترین پارێزگاکانی ئێران، گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییانە پیشان دەدەن کە ئەم دۆخە لە قەیرانێکی ئاسایی تێپەڕیوە و گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر توند.

بە هۆی شەڕ و وێرانکارییەکان و پچڕانی درێژخایەنی ئینتەرنێت و چڕبوونەوەی سەرکوت، دۆخێک درووست بووە کە ژیانی بەشێکی زۆر لە خەڵکی سیستان و بەلوچستان بە تەواوی وەستاوە. ئابووری ئەو پارێزگایە زۆرتر پشتبەستووە بە کاری نافەرمی و کار لەسەر سنوورەکان. لەمڕووەوە داخستنی سنوورەکان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە، ژیانی خەڵکی ئەو ناوچەیە بە تەواوی تێکچووە. بە نەمانی سووختبەری، کۆڵبەری و کاری ڕۆژکار کە تەنها سەرچاوەی ژیانی زۆریەک لەو خەڵکەیە، ژیانی دانیشتوانی ئەو ناوچەیەی تووشی گرفت کردووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *