پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

توندبوونەوەی گوشارە ئەمنییەکان بۆ سەر بنەماڵە دادخوازەکانی سنە

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکانی شاری سنە سەرلەنوێ بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات بانگهێشت کراون و ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوە و هەڕەشە بوونەتەوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ئارەزوو مەنبەری، خوشکی پەیمان مەنبەری، هاوڕێ لەگەڵ هاوسەرەکەی زانیار مەنبەری، کەوتوونەتە بەر شاڵاوی گوشار و هەڕەشە. هاوکات کەیوان ڕەحیمی و نەرمینی هاوسەری، لە ئەندامانی بنەماڵەی یەحیا ڕەحیمی، تووشی سنووردارکردن و گوشاری ئەمنی بوونەتەوە و باوکی یەحیایش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە توندوتیژیی جەستەیی بەرانبەر کراوە. هەروەها بنەماڵەکانی ئارام حەبیبی و زانیار ئەڵڵامورادی هەڕەشەیان لێ کراوە، و وریا فاتیحی، برای ڕامین فاتیحیش، خراوەتە ژێر لێپرسینەوە و هەڕەشەی دەستبەسەرکردن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *