13

ڕێکخراوی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە دووەمین وەشانی ڕیزبەندی جیهانی ئەشکەنجەی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا ئێران وەک یەکێک لە وڵاتە پرمەترسییەکان ناسێنراوە.
لەم ڕاپۆرتەدا ئێران لە شەش پێوەر لە ئاستی بەرزترین مەترسیدا هەڵسەنگێندراوە و لە بواری دەستبەسەرکردنیشدا لە ئاستی “مەترسیی بەرز” دانراوە. بە وتەی سەرچاوەکانیه هەواڵ، ئەم ڕاپۆرتە ئاماژە بەوە دەکات کە دۆخی ئەمنیی و سیاسیی ئێران هەلومەرجێکی گونجاوی بۆ بەکارهێنانی توندوتیژیی ڕێکخراو و پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی هاووڵاتیان و چالاکانی مەدەنی دروست کردووە.