2

ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاند کە تیمی دانوستانکاری قەتەر ڕۆژی هەینی، بە هەماهەنگی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گەیشتووەتە تاران بۆ ئەوەی هەوڵ بدات بۆ دەستڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنێک لە نێوان واشینگتن و ڕژێمی کۆماری ئیسلامی و کۆتاییهێنان بە شەڕ.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئامانجی ئەم سەفەرە یارمەتیدانە بە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە بتوانێت کۆتایی بە تێکهەڵچوونەکان بهێنێت. قەتەر کە پێشتر لە شەڕی غەززە و ژمارەیەک لە دۆسیە ناوچەیییەکاندا ڕۆڵی نێوانگیری هەبووە، تا ئەم قۆناغە ڕاستەوخۆ ڕۆڵی نێوانگیری لە شەڕی کۆماری ئیسلامی و ئامریکا و ئیسرائیلدا نەگێڕاوە؛ بەتایبەت دوای ئەوەی لە ڕەوتی تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییانەدا کەوتە بەر ئامانجی موشەک و درۆنەکانی ڕژێم.