تێکدانی ژینگەی کوردستان لە لایەن نەیارانی ژینگەوە لە پاوە و داڵانپەری ورمێ

بە هۆی کەمتەرخەمی و مامەڵەی نابەرپرسانەی بڕێک لە نەیارانی ژینگەوە، سرووشت و دارستانەکانی ناوچەکانی داڵانپەڕ لە ورمێ و هەروەها شاخەکانی هەجیج لە پاوە ڕووبەڕووی زیانی جددی بووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە شاخەکانی ناوچەی هەجیج سەر بە شاری پاوە تووشی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرفراوان بووەتەوە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پاش چەند کاتژمێر هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر، بە دەستێوەردانی خێرای تیمی ئاگرکوژێنەوەی چاوگ و بە هاوکاریی دڵسۆزانەی ژینگەپارێزانی ناوچەکە، توانرا ئاگری شاخەکانی دەرەهێج بە تەواوی کۆنتڕۆڵ بکرێت و مەترسییەکە لەسەر ژینگەی ناوچەکە دوور بخرێتەوە. لە لایەکی دیکەشەوە، هاتوچۆی زۆری گەشتیاران و جێهێشتنی پاشماوە خەریکە بە تەواوی ژینگەی داڵانپەڕ لە شاری ورمێ لەناو دەبات. ئەم ناوچەیە کە بە پاکوخاوێنی و هەوای پاک و دیمەنە نایابەکانی ناوبانگی هەیە، لەم دواییانەدا بە هۆی ئەو کەسە نابەرپرسانەی کە هەست بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە ژینگەی کوردستان ناکەن، ڕووبەڕووی وێرانبوون و مەترسییەکی بەرچاو بووەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net