Payaam.net

تێکهەڵچوونی چەکداری لە نێوان سپای پاسداران و پژاك لە سەوڵاوا

تێکهەڵچوونی چەکداری لە نێوان سپای پاسداران و پژاك لە سەوڵاوا

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و گه‌ریلاكانی پژاك له‌ سه‌وڵاوا، به‌لانیکەم ئەندامێکی سوپای پاسداران کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی زانیاریه‌كان، ڕۆژی سێشەممە ١ هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی “دێوەزناو“ی سه‌ر به‌ شارستانی سەوڵاوا، گەمارۆی تیمێکی پژاكیان داوه‌ و تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوانیان دا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. لە ئەنجامی ئەو پێكدادانه‌دا، ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی “محەممەد ئەحمەدپوور” کوژراوە و ٣ كه‌سی دیکەی بریندار بوون. هاوکات فەرمانداری كامیارانیش له‌ په‌یامێك دا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ یەکێك لە هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی (پژاک) لە جادەی سەوڵاوا بۆ کامیاران کوژراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *