تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکان لە سووختبەران

بەیانی ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانان، چەندین سووختبەری بەلووچ لە شاری بمپوور سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، بە هۆی پێنەدانی باج بە هێزە ئەمنیەکان کەوتنە بەر دەستڕێژی گوللە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، فەرماندەیەکی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بە ناویسەرهەنگ دلاوەریپاش داواکردنی باج لە سووختبەران و پێنەدانی باج لە لایەن  ئەوانەوە، بڕیاری تەقەی بۆ سەریان داوە و بە هۆیەوە کەسێک بریندار بووە. جێگای ئاماژەیە ساڵانە دەیان سووختبەری بەلووچ بە هۆی تەقەی  ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و تەقینەوەی  مین و پاشماوەکانی شەڕ، گیانیان لە دەست ئەدەن یان بە سەختی بریندا  ئەبن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net