پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکان لە سووختبەران

بەیانی ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانان، چەندین سووختبەری بەلووچ لە شاری بمپوور سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، بە هۆی پێنەدانی باج بە هێزە ئەمنیەکان کەوتنە بەر دەستڕێژی گوللە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، فەرماندەیەکی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بە ناوی “سەرهەنگ دلاوەری” پاش داواکردنی باج لە سووختبەران و پێنەدانی باج لە لایەن  ئەوانەوە، بڕیاری تەقەی بۆ سەریان داوە و بە هۆیەوە کەسێک بریندار بووە. جێگای ئاماژەیە ساڵانە دەیان سووختبەری بەلووچ بە هۆی تەقەی  ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم و تەقینەوەی  مین و پاشماوەکانی شەڕ، گیانیان لە دەست ئەدەن یان بە سەختی بریندا  ئەبن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *