جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان!؟

حەسەن ڕەحمان پەناه

Print Friendly, PDF & Email

به پێی ڕاگەیەندراوی ناوه‌ندی تشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری هەولێر ئه‌ندامێکی ئوو حیزبه کرایه ئامانج و به سه ختی بریندار کرا.

سەر لە ئێوارەێ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی (١٦ی نوامبری ٢٠٢٣ی زایینی)، “سۆهراب ڕەحمەتی، ئەندامێکی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان و نیشتەجێی شاری هەولێر، لە شوێنی ژیانی لە بەردەم “هانا سیتی” تەقەی لێکراوە و بەتوندی بریندار بووه‌.

سۆهراب ڕەحمەتی” پارێزەری چەند پەروەندەی وەک تێرۆری شەوی یەلدای بەردەم دەفتەری سیاسیی حیزبی دیمۆکرات له‌ ساڵی (١٣٩٥٢٠٠٦)، پەروەندەی تێرۆری “قادر قادری” له‌ ساڵی (١٣٩٦٢٠٠٨و پەروەندەی مووشە‌كبارانی بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات له‌ ساڵی (١٣٩٧٢٠١٨بووە، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌ بەردەوام لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.

ئه م کردەوه تێرۆریستیه له هەرێمی کوردستان یه‌كه‌م جار نییه و بێگومان ئاخر جاریش نابێتدەوڵەتانی فاشیست و داگیرکەری زاڵ بە سەر ئێران  و تورکیە، ھەر تاونەتاوێک ھەڵسووڕاوانی سیاسی و نەیارانی خۆیان دەکەنە ئامانجی تێرۆر، ڕەشەکوژی و بۆردوومان ده‌كه‌ن و ھیچ لێپرسینەوە و بەربەستێک بۆ تاوانەکانیان نییە . هه‌تا به‌ربه‌ستێکی به‌کردەوه بۆ تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی تورکیە دانەنرێت، تا کۆماری ئیسلامی له عێراق و کوردستان وەک خاناخوێ و دەسەڵاتدار رەفتار بکات ، ئەم جوره تاوانانەیش ئاسایی و چاوه‌ڕوانکراون .

داوا له حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەماوەری ئازاردیتوی دەستی تێرۆر و کوشتار له باشووری کوردستان دەکه‌ین، دژ به تاوانی تێرۆری هه ڵسووراوانی سیاسی نیشتەجێ له باشوری کوردستان له‌لاین کۆماری جنایتکاری ئیسلامی و هەر دەستێکی خوێنڕێژی دیکه بێدەنگ نەبن ، هەڵویستیان هەبێت و به توندی ئیدانه‌ی ئەم تێرۆرە بکه ن و بەربەست بۆ ئەو تاوانانه دابنێن .

حەسەن ڕەحمان پەناه

هه‌ینی ٢٦ نوامبری ٢٠٢٣

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net