پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی زیندانییەک لە سنە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی فەرزاد گوڵمحەممەدی ٣٢ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی پاڵنگان سەربە شاری کامێران لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە سنە ئێعدام کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ئێران لە سنە ڕاگوازرابوو.

شیاوی باسە، ناوبراو پێشتر بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و پاشان لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە، ئێعدامی ئەم زیندانییە لە بێدەنگی تەواوی ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و حکوومییەکان هاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *