پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی پێنج زیندانی لە زیندانی ناوەندی کەرەج

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی پێنج زیندانی بەناوەکانی مەنووچەهر عوقابی، داریووش شەکەرزادە، مەسعوود ڕۆستەمی، ناوخاس مەلەکزادە و ئەفشین محەممەدی خەڵکی کرماشان لە زیندانی ناوەندی کەرەج جێبەجێکرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم پێنج زایندانییە شەممە ٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، بۆ جێبەجێکردنی حوکمئ ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی کەرەج ڕاگوازرابوو.

شیاوی باسە، ئەم زیندانیانە پێشووتر بەتۆمەتگەلی دزیگەلی باندی و چەکدارانە و نائەمن کردنی ڕێگەوباز و نانەوەی ترس و دڵەڕاوکە لە نێوخەڵ لەلایەن دسدگای ئینقلابی کەرەج بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *