16

بەپێی ئامارەکانی پێنج ساڵی ڕابردوو، ئەو کەسانەی لە خوێندن جێماون، زۆرترین پشکیان لە نێوان حاڵەتەکانی خۆکوژیدا لەم پارێزگایەدا هەبووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کەسانی تەمەن ٢٠ تا ٣٠ ساڵیش زۆرترین پشکی کۆمەڵگەی ئاماریی لەبەر مەترسی پێکدێنن. هەروەها، خۆراسانی باکوور بە بەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی تری وڵات، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا لە ڕووی ڕێژەی ڕوودانی خۆکوژییەوە، زیاتر لە ڕیزبەندییەکانی ١٥ تا ١٩ی وڵاتیدا بووە. شارەزایانی کۆمەڵایەتی دەڵێن: کەمبوونەوەی دەرفەتەکانی کار، گوشارەکانی بژێوی و هەستی دەرکران لە کۆمەڵگە، لەو هۆکارانەن کە بەتایبەت لە نێوان گەنجاندا، مەترسیی دەرکەوتنی ڕەفتارە پڕمەترسییەکانی وەک خۆکوژی زیاد دەکەن.