100

له ئیدامه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، حه‌وت هه‌زار هێزی پۆلیس له كه‌نارئاوه‌كانی شومال به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ بێ حیجابی جێگیر كراون.
فه‌رمانده‌ی هێزه ئینتزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی گه‌رما، ٧ هه‌زار پۆلیسیان بۆ سه‌ركوتی دژبه‌رانی حیجابی ئیجباری له كه‌نارائاوه‌كانی شومال جێگیر كردووه. ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منیه‌تیه‌ی ڕژیم هه‌روه‌ها وتی: لایه‌حه‌ی نوور بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ی كه هه‌نجارشكێنی پێ ده‌ڵێن له پارێزگاكانی باكووری ئێران جێبه‌جێ ده‌كرێت و دژبه‌رانی حیجابی ئیجباری سزا ده‌درێن.