پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

جێگیرکردنی هێزەکانی سپای پاسداران لە قوتابخانەیەکی شارستانی ڕاسەک

بەپێی دوایین هەواڵەکان، بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ڕژیم، سپای پاسداران شوێنە گشتییەکان و قوتابخانەکان بۆ جێگیر کردنی هێزەکانی بە کار دێنێت.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، هێزەکانی سپای پاسداران لە شارستانی ڕاسەک بە هۆی وێران بوونی بنکەکانیان، ڕەوانەی قوتابخانەکان و نەخۆشخانەکانی ئەو شارە بوون. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین شوێنی مەدەنی لە ئێران بە هۆی جێگیر کردنی هێزەکانی ڕژیم لە شوێنە گشتییەکان کراوەتە ئامانج و زیانێکی زۆر بە خەڵکی مەدەنی کەوتووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *