بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

خراپی دۆخی به‌ندكراوێكی كورد به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌

خراپی دۆخی به‌ندكراوێكی كورد به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌

“شێرزاد عه‌لی ڕه‌مایی” وه‌رزشوانی خه‌ڵكی شاری سنه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداه‌ری ئێتڵاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه‌ دۆخی ته‌ندروستی تێكچووه‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری شاری سنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی گرتووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ کرانی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ تووشی خوێنبه‌ربوونی داخڵی بووه‌ و ئێستا له‌ دۆخێكی خراپی ته‌ندروستیدایه‌، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی كه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بتوانن چاویان به‌ ڕۆڵه‌كه‌یان بكه‌وێت، دیسان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیتڵاعاتی ڕژیم كراوه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە