پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

خراپی دۆخی ته‌ندروستی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم

 

“زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی یه‌زد، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی، له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ به‌ هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستی و پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرابوو و ته‌نها پاش ٢٤ كاتژمێر له‌ كۆتایی هاتنی نه‌شته‌رگه‌ری، پێش له‌ ئه‌وه‌ی كه‌ دۆخی ته‌ندروستی باش ببێت، دیسان ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی یه‌زد كراوه‌. ئه‌و هاووڵاتییه‌ ڕێكه‌وتی ٧ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٨٧ی هه‌تاوی، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به‌ تۆمه‌تی “چالاکیچه‌كداری دژ به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی“، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا كه‌ دواتر ئه‌و حوكمه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ بۆ زیندانی هه‌تا هه‌تایی گۆڕدرا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *