به پێی ڕاپۆرتی حاڵ وه‌ش، كرێكارانی به‌لووچ به هیوای دۆزینه‌وه‌ی پیشه‌ی هه‌میشه‌یی یان كاتی، بۆ شاری عه‌سه‌لوویه كوچیان كردوه، به‌ڵام ئێستا كرێكاران له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین و له‌ژێر گوشاری ئابوریدان.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی سه‌ره‌ڕای گرانبوون و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خواردن و كرێ خانوو له‌و شاره، ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌ت بۆ دۆزینه‌وه‌ی پیشه‌یه‌ك كه داهاتێكی گونجاوی هه‌بێت نییه و تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون. جێگای ئاماژه‌یه خه‌ڵكی پارێزگای به‌لووچستان به هۆی هه‌ژاری و جیاكاری سیسته‌ماتیك، نه‌بوونی ده‌رفه‌تی پیشه‌یی و نه‌دۆزینه‌وه‌ی كار له شاره‌كانی دیكه، ناچار رو له كاری سووختبه‌ری ده‌كه‌ن، كه به‌و هۆیه‌وه تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان له لایه‌ن ڕژیمه‌وه كوژراون یان بریندار و كه‌م ئه‌ندام كراون.