بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

خراپی دۆخی ژیانی كرێكارانی به‌لووچ له‌ عه‌سه‌لوویه‌

خراپی دۆخی ژیانی كرێكارانی به‌لووچ له‌ عه‌سه‌لوویه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی حاڵ وه‌ش، كرێكارانی به‌لووچ به‌ هیوای دۆزینه‌وه‌ی پیشه‌ی هه‌میشه‌یی یان كاتی، بۆ شاری عه‌سه‌لوویه‌ كوچیان كردوه، به‌ڵام ئێستا كرێكاران له‌ دۆخێكی خراپدا ده‌ژین و ‌ له‌ژێر گوشاری ئابوریدان.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی سه‌ره‌ڕای گرانبوون و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خواردن و كرێ خانوو له‌و شاره‌، ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌ت بۆ دۆزینه‌وه‌ی پیشه‌یه‌ك كه‌ داهاتێكی گونجاوی هه‌بێت نییه‌ و تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ خه‌ڵكی پارێزگای به‌لووچستان به‌ هۆی هه‌ژاری و جیاكاری سیسته‌ماتیك، نه‌بوونی ده‌رفه‌تی پیشه‌یی و نه‌دۆزینه‌وه‌ی كار له‌ شاره‌كانی دیكه‌، ناچار رو له كاری سووختبه‌ری ده‌كه‌ن، كه‌ به‌و‌ هۆیه‌وه‌ تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتیان له‌ لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ كوژراون یان بریندار و كه‌م ئه‌ندام كراون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە