پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

خۆكوژی دوو شارومه‌ند له‌ كرماشان و سه‌رده‌شت

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، په‌ره‌ستارێكی بێكاركراوی خه‌ڵكی كرماشان به‌ ناوی “ساسان ئه‌حمه‌دی” و كچێكی خه‌ڵكی گوندی “گۆڵێ”ی سه‌رده‌شت به‌ ناوی “به‌یان ئیسماعیل زاده‌” به‌ هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گرێبه‌ستی “ساسان ئه‌حمه‌دی” هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ په‌ره‌ستاران كه‌ له‌ سه‌رده‌می كڕۆنادا نوێ نه‌كرابوه‌وه له‌ مانگی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوووه‌ تازه‌ نه‌كراوه‌ و ئه‌و په‌ره‌ستاره‌ زه‌حمه‌تكێشه‌ تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی بوو. له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ساسان له‌ ڕێگه‌ی خواردنی حه‌بی برنجه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی خاكه‌لێوه‌، كچێكی لاوی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به‌ ناوی “به‌یان ئیسماعیل زاده‌” به‌ هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *