خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان دژ به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی كانتۆنی فۆرات له‌ ڕۆژئاوای كوردستان بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر كۆبانی و منبج خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هه‌زاران دانیشتووی كانتۆنی فۆرات له‌ شارۆچكه‌ی سرین خۆپێشاندانیان كردووه‌ و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و كۆتایی هێنان به‌ سیاسه‌تی قڕكردنی كوردان بوون. شایانی باسه‌ كه‌ به‌شداربووان دروشمه‌كانینا بۆ هێرشه‌كانی توركیا،بژی به‌رخۆدان،نا بۆ كۆمه‌ڵكوژی منداڵان،بژی به‌رخۆدانی قه‌سه‌ده‌وبه‌رخۆدان ژیانهیان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net