بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان دژ به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان دژ به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی كانتۆنی فۆرات له‌ ڕۆژئاوای كوردستان بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر كۆبانی و منبج خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هه‌زاران دانیشتووی كانتۆنی فۆرات له‌ شارۆچكه‌ی سرین خۆپێشاندانیان كردووه‌ و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و كۆتایی هێنان به‌ سیاسه‌تی قڕكردنی كوردان بوون. شایانی باسه‌ كه‌ به‌شداربووان دروشمه‌كانی “نا بۆ هێرشه‌كانی توركیا“، “بژی به‌رخۆدان“، “نا بۆ كۆمه‌ڵكوژی منداڵان“، “بژی به‌رخۆدانی قه‌سه‌ده‌” و “به‌رخۆدان ژیانه“یان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە