ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كوردانی دانیشتووی شاره‌كانی دێرك و عاموودا له ڕۆژئاوای كوردستان، دژبه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا خۆپێشاندانیان كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، كوردانی باكووری كوردستان و دیاسپۆڕاش كاردانه‌وه‌ی توندیان به‌رانبه‌ر به پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بووه. ڕۆژی ڕابردووش، خه‌ڵكی شاره‌كانی دێرك و عاموودا له ڕۆژئاوای كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانیان له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی توركیا مایه‌ی شه‌رمی مرۆڤایه‌تی زانی و ڕایانگه‌یاند: خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان ئازادی و كه‌رامه‌تی ئینسانی به خوێن پاراستووه و له هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی توركیا ناترسێت، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگای جیهانیش كاردانه‌وه‌ی نه‌بێت، خۆیان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بتوانن وڵامی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا ئه‌ده‌نه‌وه.