پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

خۆپێشاندانی كوردانی ڕۆژئاوا دژبه‌ هێرشه‌كانی توركیا

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كوردانی دانیشتووی شاره‌كانی دێرك و عاموودا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان، دژبه‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا خۆپێشاندانیان كرد.

هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، كوردانی باكووری كوردستان و دیاسپۆڕاش كاردانه‌وه‌ی توندیان به‌رانبه‌ر به‌ پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بووه‌. ڕۆژی ڕابردووش، خه‌ڵكی شاره‌كانی دێرك و عاموودا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانیان له‌ ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی توركیا مایه‌ی شه‌رمی مرۆڤایه‌تی زانی و ڕایانگه‌یاند: خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان ئازادی و كه‌رامه‌تی ئینسانی به‌ خوێن پاراستووه‌ و له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و هێرشه‌كانی توركیا ناترسێت، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگای جیهانیش كاردانه‌وه‌ی نه‌بێت، خۆیان به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه‌ بتوانن وڵامی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا ئه‌ده‌نه‌وه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *