پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی جۆزه‌ردان، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ وڵاتانه‌كانی كانادا، فه‌ڕانسه، عێراق،توونس، توركیا، ئاڵمان و به‌حره‌ین دژبه‌ جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد.

پاش هێرشه‌كه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ بۆ سه‌ر ئۆردووگای ئاواره‌كانی شاری ڕه‌فه‌ح و گیانله‌ده‌ستدانی ٤٥ فه‌له‌ستینی و برینداربوونی ده‌یان كه‌سی دیكه‌، شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگای جیهانی گرته‌وه‌ و لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ وڵاته‌كانی توونس، كانادا، ئاڵمان، عێراق، فه‌ڕانسه، توركیا و به‌حره‌ین ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *