9
بەپێی ڕاپۆرتەکان، پیشەی فرۆشتنی کتێب و چاپەمەنی لە ئێران، تووشی داڕمانێکی بەرچاو بووەتەوە و زۆربەی هاووڵاتیان وازیان لە خوێندنی کتێب هێناوە.
بە وتەی خاوەن دوکان و چالاکانی ئەم بوارە، بەرزبوونەوەی نرخەکان، کەمبوونەوەی توانای ئابووریی هاووڵاتیان و کەمبوونەوەی کڕینی کتێب بووەتە هۆی دابەزینی فرۆشتن و لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین. بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ژمارەیەک لە دوکانەکانی فرۆشتنی کتێب و گۆڤارەکان لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا تووشی کێشەی ئابووری بوون و هەندێکیان ناچار بوون چالاکییەکانیان کۆتایی پێ بهێنن.