پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ كوردستان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ بیجاڕ و پاوه‌، ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساند و بە شایی و خۆشی بەرەوپیری ساڵی نوێی هەتاوی چوون.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ژنان و پیاوانی ئازادی خواز له‌ گوندی “به‌ڕووشاوو“ی بیجاڕ و “نیسانه‌“ی پاوه‌، به‌ جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی كوردی به‌یاخی سووریان به‌ده‌سته‌وه‌ گرتووه‌ و به‌ده‌وری ئاگری سه‌ركوتن دا دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی“یان وتووه‌ته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری و زه‌وت كردنی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ كوردستان، گوشارێكی زۆری بۆ سه‌ر هاووڵاتیان و هه‌روه‌ها چالاكانی مه‌ده‌نی هێناوه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشاره‌كانی ڕژیم، خه‌ڵكی ئازادیخواز به‌ هۆی هاتنی نەورۆز وو بەهار به‌رده‌وامن له‌ شایی هه‌ڵپه‌ركێ.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *