ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی ناڕازی شاری سلێمانی بۆ یازده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
ماوه‌ی یازده ڕۆژه ژماره‌یه‌كه له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای سلێمانی دژ به نه‌دانی مووچه و به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، له به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خێوه‌تیان هه‌ڵداوه و مانیان له خواردن گرتووه. له‌و ماوه‌یه‌دا كانوونی پارێزه‌رانی سلێمانی، چالاكانی سنفی، سیاسی، كرێكاری و نوێنه‌رانی پاڕله‌مان سه‌ردانی موعه‌لیمانی مانگرتوویان كردووه، به‌ڵام هێشتا هیچ یه‌ك له داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی سلێمانی سه‌باره‌ت به سازبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان و ته‌ندرووستی مانگرتووان هۆشداری به به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا و داوای جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیانی كردبوو.