پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

درێژه‌ی مانگرتنی موعه‌لیمان له‌ شاری سلێمانی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ موعه‌لیمانی ناڕازی شاری سلێمانی بۆ یازده‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به‌ مانگرتن دا.

ماوه‌ی یازده‌ ڕۆژه‌ ژماره‌یه‌كه‌ له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای سلێمانی دژ به‌ نه‌دانی مووچه‌  و به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، له‌ به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خێوه‌تیان هه‌ڵداوه‌ و مانیان له‌ خواردن گرتووه‌. له‌و ماوه‌یه‌دا كانوونی پارێزه‌رانی سلێمانی، چالاكانی سنفی، سیاسی، كرێكاری و نوێنه‌رانی پاڕله‌مان سه‌ردانی موعه‌لیمانی مانگرتوویان كردووه‌، به‌ڵام هێشتا هیچ یه‌ك له‌ داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه‌. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ سازبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان و ته‌ندرووستی مانگرتووان هۆشداری به‌ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا و داوای جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیانی كردبوو.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *