بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ چه‌ند شاری كوردستان

درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ چه‌ند شاری كوردستان

له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا، خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ ناوچه‌كانی كانی دینار، نگڵ، ماراو، به‌دره‌، سه‌راب ئه‌یوان، گه‌ڕووس و بزوه‌ش، ئاگری نه‌ورۆزیان داگیرساندووه‌ و له‌گه‌ڵ مۆسیقا ئاهه‌نگیان گێڕاوه‌.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له‌ ئاوایه‌كانی ماراو و بزوه‌شی سه‌ر به‌ شاری كامیاران، كانی دینار و نگڵی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان، ناوچه‌ی گه‌ڕووسی سه‌ر به‌ شارستانی بیجاڕ و شاره‌كانی به‌دره‌ و ئه‌یوان له‌ پارێزگای ئیلام، به‌ جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی كوردی به‌یاخی سووریان به‌ده‌سته‌وه‌ گرتووه‌ و به‌ده‌ور ئاگری سه‌ركوتن دا دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی“یان وتووه‌ته‌وه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە