3

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ماوەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بۆ ٤٥ ڕۆژی دیکە درێژ کراوەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، واشنگتن لە ڕۆژانی ڕابردوودا میوانداریی دوو ڕۆژ گفتوگۆی نێوان هەردوو لایەنی کردووە و بەپێی ڕاگەیاندنی “تۆمی پیگۆت” گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەو گفتوگۆیانە “ئەنجامدار” بوون. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی و دابینکردنی ئاسایش لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان ئەنجام دراوە.