پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان لە کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک هاووڵاتی لە پارێزگای ئیلام و شارستانی دێهلوران، لە لایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، وەزارەتی ئیتلاعای کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە ١٧ هاووڵاتی لە پارێزگای ئیلام لە پەیوەندی بە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ دەستبەسەر کراون. بەپێی ئەو ڕاگەیاندنە، سێ کەس لەوانە بە تۆمەتی “تێکدانی ئەمنیەتی وڵات” تۆمەتبار کراون و تەنانەت وێنەی دانپێدانانی یەکێکیان بڵاوکراوەتەوە. هەروەها لە شارستانی دێهلوران، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “مستەفا محەممەدی” و “موجتەبا یاوەر” لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئیلام کراون. بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە پاش بڵاوکردنەوەی چەندین بابەت سەبارەت بە گەندەڵی دارایی بەرپرسانی شارستانی دێهلوران، ڕووبەڕووی ئەم حوکمی قزایی بوونەتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *