پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

درێژەی شەپۆلی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان بۆ سەر هاووڵاتیان لە شارەکانی ئێران

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، 8 هاووڵاتی لە شارەکانی ئابادان، شیراز و ماهشەهر، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو 8 هاووڵاتییە بە ناوەکانی  حەسەن بۆترانی، مێهدی بۆترانی، مێهدی عەساکرە، ئەمین خەنفەری، حسێن خەنفەری، عەبدۆلحەمید سیمری، حاتەم مەنسووری، و بێهزاد یەزدانی“، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بەبێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران یان ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لە بەردەستدا نییە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *