پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

درێژەی مانگرتنی بەندکراوانی ڕاگیراو لە بەندی دووهەمی زیندانی قزڵحەساری کەرەج

ڕۆژی هەینی 2ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، بەندکراوانی ڕاگیراو لە بەندی دووهەمی زیندانی قزڵحەساری کەرەج، لە دوازدەهەمین ڕۆژدا درێژەیان بە مانگرتنەکەیان دا.

بەندکراوانی بەشداربووی مانگرتنەکە بە بڵاوکردنەوەی چەندین ڤیدیۆ لە مانگرتنەکەیان، ئاماژەیان بەوە کرد کە دژ بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدانی بەندکراوان لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بۆ ماوەی 12 ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە و تەنانەت جیرەبەندییەکانیان لە زیندان وەرنەگرتووە. بەندکراوانی ناڕازی هەروەها جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی دواخوازییەکانیان و هەروەها ڕاگرتنی جێبەجێ کرانی حوکمی سێدارەی زیندانیان لە ئێران، درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *